إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ

إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ

ماڵپه‌ڕی فەرمی جەماعەتی ده‌عوەت و ئیسلاح

  • چاوه‌ڕوانیمان له‌ ڕۆژووی ڕه‌مه‌زان

    یه‌كه‌م: ڕاگرتنی هاوسه‌نگی: له‌ سه‌رجه‌م ئایینه‌كاندا هه‌ندێك په‌رستن و دروشمی تایبه‌ت هه‌ن، ئامانج له‌ پیاده‌كردنیان بریتییه‌ له‌ دروستكردنی هاوسه‌نگی نێوان هه‌ر سێ پێكهاته‌ى سه‌ره‌كی مرۆڤ (ئه‌قڵ و ده‌روون و جه‌سته‌)، له‌ ڕێگه‌ى سنووردانان بۆ چێژی جه‌سته‌ و گه‌یشتن به‌ ئاگایی ئه‌قڵ و زیندوویی ده‌روون.

    نووسه‌ر:
    د. ئه‌نوه‌ر فه‌ره‌ج
  • لەبارەی ڕەحمەتەوە

    27 فروردین 1401

     

    لێره‌دا له‌ چوار گۆشه‌وه‌ له‌ ڕه‌حمه‌ت یان میهره‌بانی ده‌ڕوانین، به‌هیوای ئه‌وه‌ى له‌ ئایینده‌دا بتوانین زیاتر له‌سه‌ری بوه‌ستین.

     

    پەیامی قوڕئانە:

    پەیامی (ڕەحمەت/میهرەبانی) بەهایەکی بنەڕەتییە لە قوڕئاندا، خودای ئێمه‌ (الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ)ـه‌ بە ڕوونی ڕایگەیاندووە کە سیفەتی ڕەحمەتی بۆ خۆی لەپێشتر داناوە (كَتَبَ رَبُّكُمْ عَلَىٰ نَفْسِهِ الرَّحْمَةَ)، پێغه‌مبه‌رمان ڕەحمەتێکی خەڵاتکراوە (إنَّما أنا رحمةٌ مُهداةٌ) پوختەی په‌یامەکەشی بریتیە لە ڕەحمەتێک بۆ جیهانیان (وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلَّا رَحْمَةً لِّلْعَالَمِينَ).

    نووسه‌ر:
    د. ئه‌نوه‌ر فه‌ره‌ج
  • یه‌كه‌م: راگرتنی هاوسه‌نگی: له‌ سه‌رجه‌م ئایینه‌كاندا هه‌ندێك په‌رستن و دروشمی تایبه‌ت هه‌ن، ئامانج له‌ پیاده‌كردنیان بریتییه‌ له‌ دروستكردنی هاوسه‌نگی نێوان هه‌ر سێ پێكهاته‌ى سه‌ره‌كی مرۆڤ (ئه‌قڵ و ده‌روون و جه‌سته‌)، له‌ رێگه‌ى سنووردانان بۆ چێژی جه‌سته‌ و گه‌یشتن به‌ ئاگایی ئه‌قڵ و زیندوویی ده‌روون.

    نووسه‌ر:
    د. ئه‌نوه‌ر فه‌ره‌ج
  • له‌گه‌ڵ هه‌ر ڕووداوێكی هه‌ستیاردا، ڕای گشتی له‌ كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا زۆر به‌خێرایی دابه‌ش ده‌بێ بۆ دوو به‌ره‌ى ناكۆك و دژبه‌یه‌ك، ئه‌م دیارده‌یه‌‌ شایانی له‌سه‌ر وه‌ستانه، كه‌مترین هه‌ڵوێسته‌كردنیش ئه‌وه‌یه‌ بپرسین: بۆچی؟

    پاش هه‌ندێك خوێندنه‌وه‌ و چاودێریكردن و تێڕامان، لێره‌دا چه‌ند سه‌رنجێكی تایبه‌ت سه‌باره‌ت به‌ هۆكاره‌كانی پشت ئه‌م دیارده‌یه‌ تۆمار ده‌كه‌م‌:

    نووسه‌ر:
    د. ئه‌نوه‌ر فه‌ره‌ج
  • مه‌به‌ستمان له‌ زاراوه‌ى (چاكسازی، Reform) له‌ به‌كارهێناندا، ئه‌و مانایانه‌‌یه‌ كه‌ له‌‌ زمانی ئینگلیزی وه‌رگیراون‌. یه‌كێك له‌ ماناكانی وه‌ك ئه‌وه‌ى له‌ فه‌رهه‌نگی (ئۆكسفۆرد، Oxford)دا هاتووه‌، واته‌: (دروستكردنی گۆڕانكاری له‌ شتێكدا، به‌تایبه‌ت له‌ ده‌زگایه‌ك یان په‌یڕه‌وێكدا به‌ مه‌به‌ستی باشتركردنی). هه‌روه‌ها له‌ فه‌رهه‌نگی (كه‌یمبریج، Cambridge)دا هاتووه‌: (ئه‌نجامدانی كارێكه‌ له‌پێناو باشتركردندا، به‌تایبه‌ت له‌ ڕێگه‌ى گۆڕینی ڕه‌فتاری كه‌سێك یان گۆڕانكاری له‌ په‌یكه‌ری شتێكدا).

    نووسه‌ر:
    ئه‌نوه‌ر فه‌ره‌ج